سێ پاڵەوانی كورد بەشداریی پاڵەوانیەتی لەشجوانیی جیهان دەكەن پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
هه‌رمان   
پێنج شەممە, 03 تشرینی دووەم 2011 10:24

 

 

بڕیارە ڕۆژی 6ی ئەم مانگە پاڵەوانیەتیی جیهان لە یاریی لەشجوانی لە وڵاتی هیندستان بە بەشداریی زیاتر لە 80 وڵات ئەنجام بدرێت، لەوانەش هەڵبژاردەی عێراق بە كۆمەڵێك یاریزان بەشداریی دەكات، لەوانەش 3 یاریزان و پاڵەوانی ناسراوی كورد بەشدار دەبن، كە پێكهاتوون لە (سەردار ئیسماعیل، نزار ئەحمەد و نەجمەددین عەبدوڵلا). كە لە پێكهاتەی هەڵبژاردەی عێراقدان بۆ پاڵەوانیەتییەكە.

هەرسێ یاریزانی كوردیش ماوەیەكی زۆرە لە مەشق و ڕاهێنانێكی چڕوپڕدان تا بتوانن ئەنجامێكی باش بەدەست بێنن و لە هەوڵی ئەوەدا دەبن بتوانن میدالیای زێڕ بەدەست بهێنن.

لە بارەی بەشداریكردنیان لە پاڵەوانیەتییەكە پاڵەوانی ناسراو سەردار ئیسماعیل بۆ هەولێر وەرزش گوتی: “بە خۆشحاڵییەوە و بە ورەیەكی بەرزەوە بەشدار دەبین، من چوارەم جارە بەشداریی لە پاڵەوانیەتیی جیهان دەكەم و نزار ئەحمەدیش یەكەم جارە و نەجمەددین عەبدوڵڵاش بۆ جاری دووەمە بەشداریی دەكات، پێشبینیش دەكەم پاڵەوانیەتیی ئەمجارە زۆر بەهێز بێت و ڕكابەری سەخت لە نێوانیان یاریزانەكانداهەبێت”.

سەردار ئیسماعیل گوتیشی: “ئێمە هەر سێ یاریزان باش ئامادەین بۆ ئەم پاڵەوانیەتییە و هەوڵ دەدەین میدالیای زێڕ بەدەست بهێنین”.

سەردار ئاشكراشی كرد: “یەكیەتیی لەشجوانیی عێراق و كوردستانیش نەیانتوانیوە هیچ هاوكارییەكی ئەوتۆمان بكەن تەنانەت نەیانتوانیوە ڤیزای سەفەرەكەشمان بۆ دابین بكەن و لەسەر ئەركی خۆمان پارەی فڕۆكەشمان دابین كردووە، نە لیژنەی ئۆڵمپی و نە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانیش هاوكارییان نەكردین، ئەو هاوكارییانەی بەدەستیشمان گەیشتووە لە لایەن كەسانی تایبەتەوە بووە، لەوانە بەڕێزان فازڵ میرانی و ڕەوان بارزانی، سوپاسیان دەكەین”.

ئەو یاریزانانە لەوە نیگەرانن كە جیاوازی دەكرێ لە گرینگدانی لایەنە بەرپرسەكان بۆ یارییە وەرزشییەكان و كەمتر گرنگی بە یارییە تاكەكان دەدەن.

ئەو سێ یاریزانە كوردە بە هیوای ئەوەن بتوانن لە پاڵەوانیەیتی جیهاندا ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن و میدالیای زێر بەدەست بهێنن و ناوی كورد و ئاڵای كوردستان بەرز بكەنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا هیوادارن لایەنە بەرپرسەكان بایەخی زیاتریان پێ بدەن، بە تایبەتی لە كاتی ئێستە، كە وادەی پاڵەوانیەتییەكە نزیك بووەتەوە.

Share this post

 

 

 

لوگو لینک

Sarokayety Herem Webs site
krg Web site
perlaman web site site
kurdistan tv Web site
payamner news Web site
klawrojna Web site

ڕادیۆی هه‌رمان

په‌خشی ڕادیۆی هه‌رمان

له‌سه‌ر شه‌پۆلی FM

فریکوانسی 90.2 بۆ سنوری سۆران،ئاکرێ،به‌رده‌ ڕه‌ش

،هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری.

فریکوانسی 104.4 بۆ سنوری مێرگه‌سور ،ئامێدی

 

وێنه‌ی ژینگه‌

Developed by JoomVision.com

ده‌زگای هه‌رمان ده‌زگای هه‌رمان

ده‌زگای هه‌رمان ده‌زگای هه‌رمان

ده‌زگای هه‌رمان ده‌زگای هه‌رمان

ده‌زگای هه‌رمان ده‌زگای هه‌رمان

ده‌زگای هه‌رمان ده‌زگای هه‌رمان

ده‌زگای هه‌رمان ده‌زگای هه‌رمان

ده‌زگای هه‌رمان ده‌زگای هه‌رمان