|
هه‌رمان
|
|

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ناوی قوتابیانی وه‌رگیراو له‌زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌رێم ڕاگه‌یاند، كه سه‌رجه‌م قوتابیانی ده‌رچووی زانستی له زانكۆكان وه‌رگیراون.
له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌نوسی ئه‌نجامى ناوى قوتابیان له زانكۆ‌و په‌یمانگاكانى كوردستان راگه‌یه‌ندرا ، كه له كۆى زیاتر له 31هه‌زار پێشكه‌شكار، زیاتر له 28خوێندكار له زانكۆوپه‌یمانگا حكومیه‌كان وه‌ریران.
له‌و كۆنگره رۆژنامه‌نوسیه‌دا كه بۆ هه‌ریه‌كه له وه‌زیرى خوێندنى باڵاً وتوێژینه‌وه‌ى زانستى و وه‌زیره‌ى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێم رێكخرابوو ، ئه‌نجام و چۆنیه‌تى په‌یره‌و كردنى سسته‌مى زانكۆلاین بۆ یه‌كه‌مجار له كوردستان خرایه‌روو.
دكتۆر دلاوه‌ر عه‌لائه‌دین وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی رایگه‌یاند" ئه‌مساڵ ژماره‌ى پێشكه‌شكاران گه‌یشته 31هه‌زار و 880 كه‌س ، له‌وانه 28هه‌زار و 279كه‌س له زانكۆوپه‌یمانگاكانى حكوومه‌تیه‌كان وه‌رگیراون ،كه 15هه‌زار و 641 له‌زانكۆكاكان و 12هه‌زار و 638 له‌په‌یمانگاكا، ئه‌وه‌ى ده‌مێنێته‌وه ده‌رفه‌تى وه‌رگرتنى له زانكۆ ئه‌هلێیه‌كان بۆ ره‌خساوه ، كه ژماره‌ى كورسیه‌كانیان ده‌گاته 6هه‌زار و 500كورسى، له‌و ژماره‌یه 80% بۆ ده‌رچوان ئه‌مساڵ ته‌رخان ده‌كرێت، واته ئه‌مساڵ به گوى گشتى جێگاى 34هه‌زار خوێندكار ده‌كرێته‌وه، ئه‌م رێژه‌یه‌ش زۆر زیاتره له ده‌رچوانى ئاماده‌یی ئه‌مساڵ. وتیشى: كه‌مترین كۆنمره‌ى وه‌رگیراوى زانستى له زانكۆ 441 و له په‌یمانگا 350، به‌ڵام كه‌مترین كۆنمره‌ى وێژه‌یی له زانكۆ440 و له په‌یمانگا 399بووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: شوێنى بڵاوكردنه‌وه و دۆزینه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌كان له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕى زانكۆلاین(www.gozanko.info) راده‌گه‌یه‌ندرێت و لینكى ئه‌و ماڵپه‌ڕه له‌سه‌ر لاپره‌كانى وه‌زاره‌تمان(www.mhe-krg.org) و زانكۆ و په‌یمانگاكان داندراوه، هه‌روه‌ها ئه‌نجامه‌كان بهcd بۆسه‌رجه‌م زانكۆ و قوتابخانه ئاماده‌ییه‌كان ده‌نێردرێت، هه‌روه‌ها ته‌نیا ئه‌و ئه‌نجامانه كاریان پێ ده‌كرێت كه به‌فه‌رمى له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه بڵاوده‌كرێته‌وه.
زیاتر وتی: ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك له‌به‌رده‌م قوتابیان ته‌رخان ده‌كرێت ، تاكو سكاڵاكانیان پێشكه‌ش به مه‌ڵبه‌نده‌كانى راوێژكارى بكه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته فۆرمى ئه‌لكترۆنى ئاماده‌كراوه و پێویست ناكات قوتابی سه‌ردانى ناوه‌ندى وه‌رگرتنى بكات.
سه‌باره‌ت به قوتابیانى ناوچه دابراوه‌كان وه‌زیى خوێندنى باڵا گوتی" ئه‌مساڵیش وه‌ك ساڵانى پێشوو ، رێژه‌یه‌ك بۆ ئه‌و قوتابیانه دابینده‌كرێت ، بۆئه‌مه‌ش دواتر ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران رێژه‌كه دیارى ده‌كات.
دواتر ئاماژه‌ى به گرنگى سسته‌مى زانكۆلاین كرد كه ئه‌مساڵ بۆیه‌كه‌مجار به‌مه‌به‌ستى پركرنه‌وى فۆرمى وه‌رگرتن له زانكۆوپه‌یمانگاكان په‌یره‌و كرا، راشیگه‌یاند: هه‌وڵده‌درێ بیۆ ساڵى داهاتوو به‌شێوه‌یه‌ى باشتر سود له‌و سسته‌مه وه‌ربگیرێت.
له‌به‌رامبه‌ردا سه‌فین دزه‌یی وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند: ئێمه وه‌ك وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده له هه‌وڵى ئه‌نجامدانى كۆنفرانسێكین به‌مه‌ستى پێداچونه‌وه به سسته‌مى نوێ خوێندن كه له ساڵى 2007 بڕیارى له‌سه‌ر دراوه ، چونكه هه‌رچه‌نده بڕیارى گۆرینى سسته‌م هه‌نگاوێكى پیرۆز و بوێرانه‌بوو ، به‌ڵام هه‌ر سسته‌مێكى تازه پێویسته به چاككردن و رێكخستنه‌وه‌ى كه‌موكوریه‌كان هه‌یه.
له‌به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا وه‌زیى په‌روه‌رده وتى: ئێمه وه‌ه‌ك وه‌زاره‌ت پێشبینى ده‌كه‌ین ژماره‌ی خوێندكار و قوتابیانى هه‌رێم بۆ پۆلى 12ئاماده‌یی له ساڵى رابردوو زیاتر بێت ، به‌جۆرێك بگاته 100هه‌زار قوتابی ، ئه‌مه له كاتێكدا ئه‌و ژماره‌یه له‌ساڵى رابردوو 84هه‌زار بوو.
|