|
.
|
|

له سه‌ردانێكدا بۆ سلێمانی نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ مادده‌ی 140 رێنماییه‌كانی چۆنیه‌تی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی قه‌ره‌بوی مادده‌ی 140 ی ڕونكرده‌وه. محه‌مه‌د ئیحسان نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ مادده‌ی 140 له كۆنگره‌یكی رۆژنامه‌نوسیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: هاوڵاتیان ده‌توانن له رێگه‌ی وێب سایته‌كانی لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 (www.com140.com) بكه‌ن ئاگاداری قسه‌ی ئه‌ندامه‌كانی لیژنه بێت و وێب سایتی ده‌زگای ده‌سته‌ی گشتی ناوچه دابراوه‌كان به روونی رێنماییه‌كانی و مه‌رجه‌كانی تێدا رونكراوه‌ته‌وه پرۆسه‌ی پڕكردنه‌وه‌و وه‌رگرتنه‌وه‌ی فۆمی قه‌ره‌بوو تا رۆژی 31/3 به‌رده‌وام ده‌بێت و پاشان پرۆسه‌ه‌یكی دیكه ده‌ست پێده‌كات بۆ پێداچونه‌وه به پركردنه‌وه‌ی فۆرمه‌كان. وتیشی : پێویسه له‌كاتی پركردنه‌وه‌ی فۆرمه‌كه‌دا هاولآتيان پێناسه‌ی باری شارستانی و ره‌گه‌زنامه‌ی عیراقی و سوره‌قه‌ید و پشگیری نیشته‌جێبوونيان ثيَبيَت لةگه‌ڵ هه‌ر به‌ڵگه‌یه‌كی دیكه كه ئاماژه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه ناچه‌كانی خۆیانیان به‌جێهێشتوو یان كۆچیانكردوه وه‌یاخود كۆچیان پێكراوه. له درێژه‌ی وته‌كانیدا رونیكرده‌وه : لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تى هه‌یه به‌ناوی لیژنه‌ی پێداچونه‌وه‌ی راستیه‌كان كه ئه‌م لیژنه‌یه بریار ده‌دات له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌و مه‌رجانه‌ی كه له‌به‌ر ده‌ستی خه‌ڵكیدایه. و هاوڵاتیانیش بۆ دةستكةوتنى زانیاری زیاتر سةبارةت بة فؤرمةكة ده‌توانن سه‌ردانی وێب سایته‌كان بكه‌ن هةروةها هةتا مانگی حوزه‌یران هاوڵاتیان به‌ته‌واوی قه‌ربوده‌كرێنه‌وه .
|