|
رەشید سەفتی
|
|
سێ شەممە, 14 شوبات 2012 15:42 |

ڕەنگە زۆر لە ئێمە وەها بیر بكەینەوە ئەگەر هاتوو سۆپای هاوپەیمانان لە وڵاتەكەمان بكشێتە و پاشەكشە بكات، ئیدی گەل و نیشتمان بە شێوەیەك دەگەشێنەوە كە هاوتایان كەمبێت لە ڕابردوودا و خۆشیەكی لە ڕادەبەدەر وڵات دادەپۆشێت و دادپەروەری و یەكسانی زۆر بە ئاسانی دەستەبەر دەبێت و زۆر بە ئاسانی باڵ دەكێشێت بە سەر هەموو شوێنێكدا .
واتە ئەم هەموو خۆشییانە تەنها سۆپای هاوپەیمانان لێی ڕێگر بووە بە پێچەوانەوە ئەگەر بە ش… |
|
مهاباد قەرەداخی
|
|
دووشەممە, 13 شوبات 2012 15:19 |

لێدوان؛ بریتییە لە دەربڕینی بیرێک، بڕوایەک، یان بابەتێک بە وشە. زمان، کۆگەی دەربڕینە، بەڵام لە پشتی زمانەوە کارگەیەک هەیە ئەو دەربڕینە بەرهەم دەهێنێت، ئەویش مێشکی مرۆڤە. بیر کە دەربڕدرا دەبێتە کاڵایەک و وەک هەر کاڵایەکی دیكە مامەڵەی پێوە دەکرێت. بێژە و لێدوانی سیاسی ئەو بیرە بەرهەمهێنراوانەن کە لە کارگەکانەوە دەرهێنراون و خراونەتە بازاڕەکانەوە و دەشێ مامەڵەی جۆراوجۆریان لەگەڵدا بکرێت. هەر کاڵەیەک دەخر… |
|
ئازا حەسیب قەرەداخی
|
|
دووشەممە, 13 شوبات 2012 15:15 |
 لەوەتەی ڕاگەیەنراوە كە كاك (نێچیرڤان بارزانی) كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێم پێك دەهێنێ، وتارگەلێك لە پێشوازیكردنی ئەو ڕووداوەدا نووسراون. بەشێكیان پێداهەڵگوتن بوون، بۆیە لێیان دەگەڕێم بۆ ئەو مەبەستەی لە نەفسی نووسەرەكانیاندایە. بەشێكی دیكەیان وتاری پڕ لە گوزارشتی شاعیرانەی ڕۆمانسی بوون كە لەگەڵ ڕووداوەكەدا نەگونجاون، چونكە حكوومەت دامەزراوەیەكی سیاسی- یاسایی خودان بەرنامەی ئابووری و خزمەتگوزاری و كولتووری و… |
|
ڕێبین ڕەمزی
|
|
دووشەممە, 13 شوبات 2012 15:06 |

هەفتەی ڕابردوو یەكیەتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان ڕاپرسی لەسەر دەستنیشانكردنی باشترینەكانی وەرزشی لە شاری هەولێر ئەنجام دا، ئەم ڕاپرسییە لە رووی ئامادەكاری و شێوازی دەنگدان و بانگهێشتی كەسایەتییەكان بە بۆچوونی من جێی گومانە، بۆیە پێم خۆشە چەند پرسیارێك ئاراستەی لایەنی سەرپەرشتیاری ئەم ڕاپرسییە بكەم. پرسیاری یەكەم: بۆچی فورمی دەنگدان بەسەر كەسانی وەرزشوان و ڕۆژنامەنووسان و كەسانی شارەزا دابەش كرا، دوای ك… |
|
زكرى مووسا
|
|
دووشەممە, 13 شوبات 2012 15:03 |

بوونی دەستووری هەرێم، هەوێنی سەرەكیی دەوڵەت یان پێكهێنانی كیانێكی سەربەخۆیە. بۆ ئەوەی هەرێم شەرعییەتێكی زیاتر بداتە تێكڕای جموجۆڵە سیادی و یاسایی و ئابوورییەكانی خۆی و بناخەكانی كیانی نەتەوەیی لە بەرانبەر دنیای دەرەوەدا بەهێزتر بكات، پێویستە مەسەلەی دەستوور چیی دیكە دوا نەكەوێت و شێوەی ئامانجێكی ستراتیژیك وەربگرێ و نەبێتە قوربانیی سەلیقەی سیاسیی لایەنەكان. بانگەشەی گێڕانەوەی ڕەشنووسی دەستوور بۆ پەرلەمان… |
|
رهزا شوان
|
|
شەممە, 11 شوبات 2012 15:16 |

کوردیله چاوگهشکانی ئهمڕۆمان ، نهوهی داهاتووی کوردستانن.. ئهم چرۆ ناسکانه و خونچهگوڵه گهشانهی ئهمڕۆمانن، له داهاتوودا دهبنه گوڵی پشکووتووی جوان و دهبنه درهختی بهرداری بهسوود.. ئهم کوردیلانهی ئهمڕۆمانن ، دهبنه شۆڕهسواری گۆڕهپانی کوردایهتی و مهردایهتی .. دهبنه رابهر و پێشڕهوی چاونهترس و کۆڵندهر و خۆڕاگر.. دهبنه سهرکرده و کاربهدهست و کهسانی ناودار و ناسراو.. دهب… |
|
|
رێبەر عبداللە
|
|
چوار شەممە, 01 شوبات 2012 15:38 |
 دڤیت بزانین گەنج گرینگ ترین چینا جڤاكێ یە و هەر گەنجە كو دبێتە ئایندە بۆجڤاكەكا دەولەمەند و پێشكەتی، چونكی گەنج ب ئاڤاكەرێ جڤاكێ تێتە ناسین، گەنجاتی پرە كەد ناڤبەرا زارۆكینیێ و پیریێ داكو دبیتە ئەگەراخۆشیێ بۆ وی گەنجێ كوب جوانی ڤێ پرێ بخەملینیت واتە گەنج پێدڤیە مفایەكێ باش ل ژیێ گەنجاتیێ وەربگریت .
تازە گەنج یێ ل سەردەمێ زانست و تەكنولۆژیێ دژیت و دڤێت گەنج گرینگەیەكا زۆر ب دەسكەفت و مێژوویا خو بدەت زێدەتر … |
|
ڤینۆس فایەق
|
|
دووشەممە, 23 کانونی دووەم 2012 16:55 |

ئەو ململانێیەی وا لەنێوان ژن و پیاودا، لەوەتەی سەریهەڵداوە هەتا ئیستا یەكلانەبۆتەوە و یەكلاش نابێتەوە، چونكە ململانێیەكە لە واقیعدا لەسەر دەسەڵات (سیاسی و بەڕێوەبردن) و هێزی ئابووری دروستبووە. لەهەموو قۆناغە مێژووییەكانی مرۆڤایەتی پیاتێپەڕیوە ئەو ململانێ جەندەریەی نێوان ژن و پیاو هەر وەكوو خۆی ماوە و بەڵكوو پەرەی سەندووە و لەهەندێ قۆناغیشدا شێوەی تری وەرگرتوە. ئەگەرچی لە قۆناغی كۆمەڵگای سەرەتاییدا ژن … |
|
د. چنار سەعد عەبدوڵڵا
|
|
دووشەممە, 23 کانونی دووەم 2012 16:47 |

یەكێك لە سیما دیارەكانی هەبوونی سیستەمی دیموكراسی و ئازادیی كاری ڕێكخراوەیی، چالاكی و جموجۆڵی سەندیكاییە لەسەر گشت ئاستە پیشەییەكاندا، ئەركی ئەم گرووپە جیاوازانە تەنیا پارێزگاریكردن لە مافی ماددیی توێژەكانیان نییە، بەڵكوو بەرپرسن لە پاراستنی سنوورە زانستی و یاساییەكانی هەر پیشەیەك، بە جۆرێك ئاستی جۆرایەتی ڕوو لە دابەزین نەكات، هەروەها بەرپرسیشن لە پاراستنی مافی گشت هاووڵاتیان لە بەرانبەر ئەو ئەرك و … |
|
حكمهت خابوور
|
|
دووشەممە, 23 کانونی دووەم 2012 16:43 |

خهبات پێخهمهت ئازاديێ بهردهوامه ل ههموو دهڤهرێن كوردستانێ، ئهڤچهنده ژى پشتڕاستييا دورهێلا مانديبوونا دوور و درێژييا گهلێ كورد ئاشكرا دكهت، ئهو گهلێ بۆ دهمهكێ زور درێژ چهندين قورباني داين، داكو ڤێ ئازاديێ بدهستخوهڤه بينيت، درووشمێ گهلێ كورد ل ههرچوار پارچهيێن كوردستانێ، ئازادي و ديمۆكراتي بۆ وان وهلاتێن گهلێ كورد لێ دژين و مافێ چارهنڤيسى بۆ گهلێ كورد، لێ ئهڤرو… |
|
رشید سەفتی
|
|
دووشەممە, 23 کانونی دووەم 2012 16:34 |

پێش ئەوەی هەنگاو بهاوێژرێت پێویستە ئامانج و مەبەست و نیشان وەكو رۆژی نیوەڕۆ دیار بكرێت و ببینرێت واتە پێش ئەوەی تیر بها وێژرێ دەبێ نیشانەكەی دیاری بكرێت و بۆ ئەوەی ئەو هەنگاو و تیرەی دەها وێژرێ بە فیڕۆنەچێ و ئامانجی خۆی بپێكێ چونكە ئەگەر ئاوڕژا كۆ ناكرێتە وە واتە ئەگەر ئامانج لە دەست دەرچوو تا جارێكی تر دەگەرێتەوەماوەی دەوێ سەرەڕای بوونی بێ ئوومێدی بە فیڕۆ چوونی كات و دوا كەوتنی لێ دەكەوێتەوە، لە بەر ئ… |
|
عهبدولرهحمان سدیق
|
|
دووشەممە, 23 کانونی دووەم 2012 16:27 |

پەیامی گشت پێغەمبەران لەخاڵێكی سەرەكیدا یەكدەگرنەوە كە گۆڕینی ناخی مرۆڤەكان و ئەنجامدانی گۆڕانكاریی ئاشتیخوازانەیە لەنێو كۆمەڵگەدا، بەمەبەستی بڵندكردنی مرۆڤەكان بۆ شوێنی شایان بە مرۆڤایەتیی. بۆیە كە (ئیبراهیم)هات بتەكانی شكاندو، فێری كردین كە ئیدی نەوەستین لە حزوری ئەو شتانەی، ئەو بیردۆزانەی، ئەو میكانیزمانەی كە بەدەستی خۆمان بۆ ساڵێك دایدەهێنین، كەچی دواتر سەد ساڵ گیرۆدە دەبین بە دەستیانەوە. (ئیبراهی… |
|
ئازا حەسیب قەرەداخی
|
|
دووشەممە, 23 کانونی دووەم 2012 16:20 |
 هەرێمی كوردستان پێی لەسەر پلیكانەكانی بووژانەوەی ژێرخانی ئابووری و گەشەی هەمەلایەنە و گۆڕانكاری داناوە و هەنگاوێك و دووانیشی بەرەو سەرەوە هەڵهێناوە. یەكێك لەو كایانەی لەسەر لیستی ئەم پڕۆسەی پێشڤەچوونەیە، بونیاتنانەوە و فراوانكردنی شارەكانە تا ببنە “شاری باش” و گونجاو بۆ ژیان و گوزەران و كار و داهێنان. شاری باش ئەو شارەیە لە هەناویدا پێوەندیی پۆزەتیڤانە لە نێوانی ژێرخانی ئابووری و سیستەمی كۆمەڵایەتی (چینە… |
|
مهاباد قەرەداخی
|
|
دووشەممە, 23 کانونی دووەم 2012 16:17 |

ئەو خواستەی جاران وەک ئامانجێکی دوورخایەن ناومان دەبرد و بە هۆی بارودۆخی سیاسیی ناهەموارەوە شۆڕشەکانی کورد بە دووربین تەماشایان دەکرد، خۆشبەختانە ئێستا دەتوانین وەک ئامانجێکی نزیکمەودا ناوی ببەین و بە هۆی بارودۆخی سیاسیی هەموار و لەباری جیهان و هەرێمایەتی و ئەم بەشەی کوردستانەوە، دەتوانین بە چاوی ئاسایی تەماشای بکەین. هیچ گومان لەوەدا نەماوەتەوە کە “دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستان” ئامانجێکی سەرەکی و ستر… |
|
زكرى مووسا
|
|
دووشەممە, 23 کانونی دووەم 2012 16:02 |

ئێستاكە هەرێمی كوردستانی عێراق بەرەو بوون بە كیانێكی دیفاكتۆ هەنگاو دەنێت. هەرێم لە زۆر حاڵەتدا ملكەچی بڕیارە سیاسییەكانی حكوومەتی بەغدا نییە. لە پێوەندییە دیپلۆماسی و دەرەكییەكاندا هەتا ڕادەیەكی زۆر سەربەخۆیە و جیاوازییەكی زۆر لە نێوان سرووشتی پێوەندییە دەرەكییەكانی كوردستان و عێراق لەگەڵ دەرەوەدا هەیە. لە ئاستی نێوخۆییدا لە ڕووی ئاساییش و ئاڵۆگۆڕی بازرگانییەوە لە بەشەكانی دیكەی عێراق سەقامگیرترە. جمو… |
|
رشید سەفتی
|
|
چوار شەممە, 18 کانونی دووەم 2012 15:49 |

(مەحوی) ئیَك بوویە ل وان ئەستێرێت گەشێت ئاسمانێ هۆزانا كوردی و پشكەكا زۆرا هۆزانێت خۆ ب تەسەووفێ و ئایینی ڤە خەریك كریە و (مەحوی)ش وەكی چەندین هۆزانڤانێت كوردان زۆرێ كاری گەر بوویە ب هزر و فەلسەفەیا چەندین زانایێت مەزن و پایەبلندێت وەكی (هەلاج، ابن عربی، مەولانا خالید،.......ز هتد)
لێرەدا دێ هندەك باس ل مەحویێ شاعیر كەین كا چتوڤ كارێگەر بوویە ب هزر و فەلسەفەیا (مەنسورێ هەلاج) چونكی هەر چەندە ئەڤ جۆ… |
|
|
|
|
<< دەستپێک < نیشاندان 1 2 3 4 5 6 7 8 9 10 داهاتوو > کۆتایی >>
|
|
پەڕە 1 لەسەر 19 |