باشترینەكانی شاری هەولێر پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
ڕێبین ڕەمزی   
دووشەممە, 13 شوبات 2012 15:06

 

هەفتەی ڕابردوو یەكیەتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان ڕاپرسی لەسەر دەستنیشانكردنی باشترینەكانی وەرزشی لە شاری هەولێر ئەنجام دا، ئەم ڕاپرسییە لە رووی ئامادەكاری و شێوازی دەنگدان و بانگهێشتی كەسایەتییەكان بە بۆچوونی من جێی گومانە، بۆیە پێم خۆشە چەند پرسیارێك ئاراستەی لایەنی سەرپەرشتیاری ئەم ڕاپرسییە بكەم.

پرسیاری یەكەم: بۆچی فورمی دەنگدان بەسەر كەسانی وەرزشوان و ڕۆژنامەنووسان و كەسانی شارەزا دابەش كرا، دوای كۆكردنەوەی فۆرمەكانیش، بڕیاردا كار بەم فۆڕمانە نەكرێت و دەبێت باشترینەكان بە دەنگدانی ڕاستەوخۆ دەستنیشان بكرێت؟

پرسیاری دووەم: ئەو كەسانە كێ بوون، كە لە كاتی دەنگدان بەشدارییان لە دەستنیشانكردنی باشترینەكانیان كرد؟
پرسیاری سێیەم: لەسەر چ بنەمایەك ئەم كەسانە بانگهێشت كرابوون؟

پرسیاری چوارەم: لەسەر چ بنەمایەك نزیكەی 20 كەس لە كارمەندانی یەكیەتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان بەشداریی ئەم ڕاپرسییەیان كردبوو؟

پرسیاری پێنجەم: دەستنیشانكردنی باشترین یانە لەسەر چ بنەمایەك بووە؟
ئایا یانەی وەرزشی تەنیا تۆپی پێی هەیە، یان یارییەكانی تریش؟

پرسیاری شەشەم: دەستنیشان كردنی باشترین یانە لە ڕووی پێگەیاندنی یاریزان لەسەر چ بنەمایەك بووە؟

ئایا پێگەیاندنی یاریزان نابێت لە تیپەكانی لاوان و بەچكەشێران و تازەپێگەیشتووان بێت یاخود ئێوە بە شێوەیەكی دی سەیری پێگەیاندنی یاریزان دەكەن؟

پرسیاری حەفتەم: باشترین ناوبژیوان چۆن دەستنیشان دەكرا؟

پرسیاری هەشتەم: دەستنیشانكردنی باشترین ڕۆژنامەنووس لەسەر چ بنەمایەك بووە، لە هەموو جیهان وا باوە، كە باشترین ڕۆژنامەنووس دەبێت بەشداریی لە ڕووماڵكردنی پاڵەوانیەتییە نێودەوڵەتییەكان بكات و بەشداری گشت چالاكییە وەرزشییەكانی ناوخۆ بكات و لە بەكارهێنانی كۆمپیوتەر و ئینتەرنێت باش بێت و وتارەكانی یاخود بابەتەكانی كاریگەریی لەسەر پێشخستنی بواری وەرزش هەبێت، ئایا لەم ڕاپرسییە ڕەچاوی ئەم خاڵە كراوە؟ یاخود وەرزش تەنیا تۆپی پێیە؟

پرسیاری نۆیەم: پێناسی باشترین كەسایەتی وەرزشی چییە؟ چۆن دەستنیشان دەكرێت؟

پێم خۆشە وەڵامی پرسیارەكانم بدرێتەوە، بەڵام ئەم بابەتە ئاراستەی ئەو كەسانە نییە، كە لەم ڕاپرسییە بە باشترینەكان دەستنیشان كراون، ئەم بابەتە ئاراستەی یەكیەتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان دەكەم و تەنیا ئەوانیش مافی وڵامدانەوەیان هەیە.

Share this post

 

 

 

لوگو لینک

Sarokayety Herem Webs site
krg Web site
perlaman web site site
kurdistan tv Web site
payamner news Web site
klawrojna Web site

ڕادیۆی هه‌رمان

په‌خشی ڕادیۆی هه‌رمان

له‌سه‌ر شه‌پۆلی FM

فریکوانسی 90.2 بۆ سنوری سۆران،ئاکرێ،به‌رده‌ ڕه‌ش

،هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری.

فریکوانسی 104.4 بۆ سنوری مێرگه‌سور ،ئامێدی

 

وێنه‌ی ژینگه‌

Developed by JoomVision.com

ده‌زگای هه‌رمان ده‌زگای هه‌رمان

ده‌زگای هه‌رمان ده‌زگای هه‌رمان

ده‌زگای هه‌رمان ده‌زگای هه‌رمان

ده‌زگای هه‌رمان ده‌زگای هه‌رمان

ده‌زگای هه‌رمان ده‌زگای هه‌رمان

ده‌زگای هه‌رمان ده‌زگای هه‌رمان

ده‌زگای هه‌رمان ده‌زگای هه‌رمان