هونەری لێدوانی سیاسی پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
مهاباد قەرەداخی   
دووشەممە, 13 شوبات 2012 15:19

 

لێدوان؛ بریتییە لە دەربڕینی بیرێک، بڕوایەک، یان بابەتێک بە وشە. زمان، کۆگەی دەربڕینە، بەڵام لە پشتی زمانەوە کارگەیەک هەیە ئەو دەربڕینە بەرهەم دەهێنێت، ئەویش مێشکی مرۆڤە.

بیر کە دەربڕدرا دەبێتە کاڵایەک و وەک هەر کاڵایەکی دیكە مامەڵەی پێوە دەکرێت. بێژە و لێدوانی سیاسی ئەو بیرە بەرهەمهێنراوانەن کە لە کارگەکانەوە دەرهێنراون و خراونەتە بازاڕەکانەوە و دەشێ مامەڵەی جۆراوجۆریان لەگەڵدا بکرێت.

هەر کاڵەیەک دەخرێتە بازاڕەوە تەنیا بە شێوە ئاسایی و یاساییەکەی ئاڵوگۆڕی پێ ناکرێت، بەڵکوو دەشێ مامەڵەی ڕەشیشی پێوە بکرێت. هەر هۆی ئەوەیە چەمکی “بازاڕی ڕەش” هاتووەتە نێو فەرهەنگی ئابوورییەوە.

لێدوانی سیاسییش بۆ ئەوەی نەبێتە ئەو کاڵایەی لە بازاڕی ڕەشدا مامەڵەی ڕەشی پێوە بکرێت، پێویستە گوتەبێژی حزبەکان و سیاسەتکاران لە چۆنێتیی دەربڕین و هونەری لێدوان و دواندندا، لێزان و کارامە بن.

گومان لەوەدا نییە، هەر کارگەیەک کە بەشی کۆنتڕۆڵی جۆری نەبێت، بەرهەمی خراپ دەداتە دەرەوە و بە پێچەوانەیشەوە ئەو سیاستمەدار و سەرکردانەی کە کۆنتڕۆڵی جۆرییان لە کارگەی هزری خۆیان داناوە، بەرهەمەکەیشیان وەک بەرهەمی مارکە بەناووبانگەکان خوازراو و ئارەزوولێکراو دەبێت.

وشە وزەیە و کاریگەریی باش یان خراپ دادەنێت. لێدوانی نێوان دوو کەس کاریگەری لەسەر دوو کەسەکە یان چەند کەسێکی دیكەی دەوروبەریان هەیە، بەڵام لێدوانی سیاسەتمەدارێک یان سەرکردەیەک و بەتایبەتیش گوتەبێژێک چونکە کارەکتەری گشتین، کاریگەرییەکی گشتییشیان دەبێت، بۆیە گرنگە بایەخ بە هەر وشەیەک بدەن کە لە زارییانەوە دەپژێ.

کەی دەدوێی؟ بۆ دەدوێی؟ چۆن دەدوێی؟ سێ پرسیاری بایەخدارن لە بەشی کۆنتڕۆڵی جۆری کارگەی بیردا لە خۆ بکرێ تا بەرهەمێکی بەپێز و بەهێز بێتە دەرەوە.

وزەی وشەکان هاوکات کاریگەریی ڕاستەوخۆیان دەبێت و شوێنەواری ئەرێنییش بە جێ دەهێڵن. (شکسپیر) واتەنی: “دەربڕینی پاراو موعجیزە دەکات.”

مەخابن لە وڵاتی ئێمەدا هەندێ لە سەرکردە و سیاسەتکاران و گوتەبیژی گرووپ و دەستگە و حزبەکان، لەبەر گوێنەدانیان بە هونەری لێدوان، لە کاتی زۆر هەستیاردا، بە بێ ئەوەی بەشی کۆنتڕۆڵی جۆرییان لە هزری خۆیان دانابێت، وشەی نێگەتیڤ و ڕقهەڵسێن بەرهەم دەهێنن.

وزەی ئەو وشانە هاوکات کاریگەریی خراپیان دەبێت و شوێنەواری خراپیش بۆ مەودای درێژخایەن لەسەر ئەو سیاسەتمەدارە خۆی و حزبەکەیشی بە جێ دەهێڵێت.

بە تایبەتی لە کاتە هەستیار و نائارامەکاندا، لێدوانی زارەکی و ڕاستەوخۆ هەردەم مەترسیی ئەوەی لێ دەکریت ڕەمەکیانە و نێگەتیڤ بن و وشەکان ڕقورووژێن و بێزئاوەر بن.

لە سۆنگەی ئەمە و لە پێناوی ڕێگەنەدان بە هەڵچنینی دیواری بێمتمانەیی لە نێوان لایەنەکاندا و دانەخستنی دەرگەكان بە ڕووی یەکتریدا، پێویستە ئەو کەسانەی کە وەک گوتەبێژ دەستنیشان دەکرێن، کەسانێك بن لە کاتی لێدواندا لە ژێر کاریگەریی ڕق و سۆزدا نەبن، بەڵکوو ئەو کەسانە بن کە ئیلهام لە سەرچاوەی وزەی باڵاوە وەربگرن، کە وزەیەکی بێ خەڵوغەشە، وزەیەکی پاک و پاراوە، وزەیەکی ئاشتیخوازانە و پردبنیاتنەر و دیوارڕووخێن و دەرگاکەرەوەیە.

ڕاگەیاندنەکان لە خوایان دەوێت شتێک ڕوو بدات و ڕوو لە سەرکردەکان دەکەن تا قسەیەکیان بۆ بکەن. ڕاگەیاندن کاری خۆی دەکات کە یەخەی سیاسییەکان دەگرێت بۆ قسەدەرهێنان، بەڵام ئەوە سیاسییەکانن بە هەردوو پێی خۆیانەوە دەکەونە داوەکانەوە و جاری وا هەیە داوی وشەیەکی خراپی خۆیان ساڵانێکی زۆر بەریان نادات. (سوکرات) گوتوویەتی: “ئەگەر بێدەنگیت و خەڵک دەتهێننە قسە، چاکتر وایە هەر بێدەنگ بیت.”

مەرج نییە ئەوەی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و ناوەندی حزبیک بێت، بێ هەستکردن بە بەرپرسیارێتی بەرانبەر بە قۆناغی مێژوویی هەستیاری ئەم نیشتیمانە خۆشەویستەی ئێمە، بە ڕاست و چەپدا لێدوانی نێگەتیڤ بدات.

زۆر گرنگە سیاسەتمەدار بە بارتەقای “دەنگ”، نرخی “بێدەنگی” بزانێت. سەرکردە سەنگینەکان ئەوانەن زۆر نادوێن، بەڵام کە دوان باش دەدوێن.

 

Share this post

 

 

 

لوگو لینک

Sarokayety Herem Webs site
krg Web site
perlaman web site site
kurdistan tv Web site
payamner news Web site
klawrojna Web site

ڕادیۆی هه‌رمان

په‌خشی ڕادیۆی هه‌رمان

له‌سه‌ر شه‌پۆلی FM

فریکوانسی 90.2 بۆ سنوری سۆران،ئاکرێ،به‌رده‌ ڕه‌ش

،هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری.

فریکوانسی 104.4 بۆ سنوری مێرگه‌سور ،ئامێدی

 

وێنه‌ی ژینگه‌

Developed by JoomVision.com

ده‌زگای هه‌رمان ده‌زگای هه‌رمان

ده‌زگای هه‌رمان ده‌زگای هه‌رمان

ده‌زگای هه‌رمان ده‌زگای هه‌رمان

ده‌زگای هه‌رمان ده‌زگای هه‌رمان

ده‌زگای هه‌رمان ده‌زگای هه‌رمان

ده‌زگای هه‌رمان ده‌زگای هه‌رمان

ده‌زگای هه‌رمان ده‌زگای هه‌رمان