| كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانان و كاریگەری لە سەر بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی |
|
|
|
| رەشید سەفتی |
| سێ شەممە, 14 شوبات 2012 15:42 |
|
ڕەنگە زۆر لە ئێمە وەها بیر بكەینەوە ئەگەر هاتوو سۆپای هاوپەیمانان لە وڵاتەكەمان بكشێتە و پاشەكشە بكات، ئیدی گەل و نیشتمان بە شێوەیەك دەگەشێنەوە كە هاوتایان كەمبێت لە ڕابردوودا و خۆشیەكی لە ڕادەبەدەر وڵات دادەپۆشێت و دادپەروەری و یەكسانی زۆر بە ئاسانی دەستەبەر دەبێت و زۆر بە ئاسانی باڵ دەكێشێت بە سەر هەموو شوێنێكدا . واتە ئەم هەموو خۆشییانە تەنها سۆپای هاوپەیمانان لێی ڕێگر بووە بە پێچەوانەوە ئەگەر بە شێویەكی حیكمەتی و زانستی لێك بدەینەوە وانییە، چونكە ئەگەر گەلەكەمان واتە گەلی عێراق نیازی ئەوەی هەبێت كە بە ئازادی و بە خۆشی بژێت دەبێ هەموو شتێك لە خۆدی خۆیەوە دەست پێبكات و واتە ئەگەر بییەوێ رەفزونەویستنی داگیركەر بكات دەبێ ریزەكانی خۆی یەك بخات و پلانی بۆی دابڕێژێت، وەیان ئەگەر بییەوێ بەخۆشی و ئازادی بژیت دەبێت تاكەكانی خۆی رابهێنێت لسەر ویستنی داپەروەری و یەكسانی و نەویستنی گەندەڵی و شتە نابەجێیەكان ئیتر بەم شێوەیەش دەسەلاتی بیانیش لەم و ولاتە ناچار دەبێت دان بەویستی ئەم گەلە دابنێت و ڕێزی لێ بگرێت بۆیە هەرویست و خواستنێكی مرۆڤ بەندە بە ئیرادەی خۆیەوە بۆیە ئێمڕۆ دەبینین سۆپای هاوپەیمانان لە عێراق كشاوەتەوە بەڵام هیچ شتێكی باشتر نابینین بگرە خرابتریش روودەدات، بۆیە ئەگەر دەسەڵاتی وڵات دادپەروەر و یەكسان بوایا ئەوا سۆپای هاوپەیمانان لێی ڕێگر نەدەبوو . خالی هەرە سەرەكی كە جێی باسەكەمانە ئەوەیە كە سۆپای هاوپەیمانان بۆ خەرجیاتی خۆی رێژەیەكی زۆر دراوی خۆی دوڵاری دەخستە بازاڕەكانی عێراقەوە و مامەڵەی پێ دەكرا ئەمەش تا ڕادەیەك كاری لە بازارەكان كردبوو نرخی دولاری بەرامبەر بە بەهای دیناری عێراقی دابەزاندبوو، بەڵام بە هۆی كشانەوە ئەم دراوەش لە بازارەكانی عێراق كەمبووە، هەروەها دەمەوێ بڵێم كە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان فاكتەرێكن لە فاكتەرە هەرە گرنگەكانی بەرزكردنەوەی نرخی دیناری عێراقی ئەویش لەبەرئەوەیە كە ژمارەیەكی زۆر لە كۆمپانیاكانی بیانی هاتونەتە ناو ووڵات و سەرمایەی خۆیان خستوتەگەڕ لەناو بازارەكان و گەشەیان پێكردووە و نرخی دراوی عێراقی بەرزبووتەوە لەلایەكی تریشەوە كاڵای ووڵاتی ئێران كاریگەریەكی زۆر لە بازاڕەكانی هەرێم كردووە و بە هۆی بارودۆخی سیاسیەكەی بەهای دراوەكەی دابەزیوە لە بەرامبەر دیناری عێراقی ئێدی بەهای دیناری عێراقی لە لایەك لە بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی كە دراوێكی جیهانییە نزمبووتەوە و بەرامبەر دراوی ئێران لە بەرز بوونەوەدایە .
|




























