گردبوونەوی دووەمی دەزگای هەرمان بۆ ژینگە پارێزی پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
.   
پێنج شەممە, 14 نیسان 2011 10:37

 

 

روژی 13/4/2011 كاتژمێر 10 ی بەیانی، بە چاودێری وەزیری كشتوكال و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەریمێ كوردستان و بە ئامادەبوونی بەرێوەبەری گشتی بەیتەرەكان بە نوێنەرایەتی وەزارەتی كشت وكالی و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان، قائمقامی قەزای مێرگەسور و بەرێوەبەری تاقیگەی ناوەندی و ژمارەیەكی زوری پسپورانی ژینگەیی و شارەزا لە نەخوشیەكانی ئاژەلی كێوی، بەرێوەبەرە گشتیەكانی وەزارەتی كشت و كال و بەیتەرەكان، دام و دەزگا حكومیەكانی ناحیەی بارزان و فەرماندەیی پاراستنی ژینگەی كوردستان و ژمارەیەكی زوری رێكخراوە ناحكومیە كانی كوردستان، گردبوونەوەی دووەمی دەزگای هەرمان بەرێوەچوو.

 

 

سەرەتا ووتەی بە خێرهێنان لە لایەن بەرێز قایمەقایمی قەزای مێرگەسور پێشكەش كرا و سوپاسی ئامادەبووانی كرد بۆ بەشداریكردن لەم گردبوونەوەیەدا و هاتنیان بە گرنگیدان بە ژینگە و سروشت ئەژمار كرد و رۆلی پێشمەرگەی بەرز نرخاند لە پاراستنی ژینگەدا. هەروەها سوپاسی بەرێز وەزیری كشتوكالی كرد بو بەدەنگەوە هاتنی پرسی نەخۆشی ئاژەلە كێویەكان و دروستكردنی لیَژنەی تایبەت بۆ چارەسەركرنی ئەوكێشەیە و رێز و سوپاسی خۆی ئاراستەی دەزگای هەرمان كرد بۆ ساز كردنی گردبوونەوەی دووەمی خۆی لە بارەی ژینگەی و سروشتی كوردستان.

 

 

پاشان بەرێز دكتور (عباس علی عبدی) بەرێوەبەری گشتی بەیتەرەكان بە نوێنەرایەتی وەزیری كشتوكال ووتارێكی پێشكەش كرد. ناوبراو ئاماژە بە كار و چالاكیەكانی وەزارەت و كارمەند و دكتور و كادیرانی بەیتەرەكان كرد لە پرۆسەی ڤاكسیناسیون و كۆتانی ئاژەلە خۆمالیەكان لە گشت ناوچەكاندا. هەروەها تیشكی خستە سەر ئەو كار و چالاكیانەی كە رێكخراوە ناحكومیەكان بە تایبەتی ئەو شاندەی پسپۆرانی ئەلمانی كە لە سەر داوەتی دەزگای هەرمان هاتبونە كوردستان. هەروەها روونی كردەوە كە بە بەردەوامی لێژنەكانی كۆتان دەنێردرێن بۆ گشت ناوچەكانی كوردستان بۆ ئەوەی بەرگری لە ئاژەلە خۆمالیەكان بكەن و لە هەڕەشەی ڤایروس و نەخۆشیەكان بپارێزرێن.

 

 

دواتر بەرێز (فاخر علی عارف) بەرێوەبەری دەزگای هەرمان ووتەیەكی پێشكەش كرد و تێیدا باسی لە بیرۆكەی ژینگەپارێزی و گرنگیدان بەم پرسەی لە دەزگای هەرماندا كرد . پاشان ئاماژە بە سەرەتاكانی ئاگاداربوون لە نەخۆشی ئاژەلە كێویەكان لە دەڤەری بارزان و چۆنیەتی ڕاگەیاندن و هەوڵدان بۆ دروستكردنی پەیوەندی نێوان كوردستان و رێكخراوەكانی جیهانی كرد. هەروەها تیشكی خستەسەر گەشتی بسپۆرانی ئەلمانی بۆ كوردستان و چۆنیەتی پشكنینەكان و ڕەوانە كردنی نمونە و خوێنی ئاژەلەكان بۆ ئەلمانیا بۆ مەبەستی پشكنین و دیاری كردنی هۆكاری نەخۆشی. دواتریش ئەنجامی پشكنینەكانی شاندی ئەلمانی راگەیاند و لە دوو تۆیی ئەم پێنج خالەدا كاریگەری و ئەنجامەكانی سەردانی تیمی پزیشكە ئەلمانیەكان لە دیدی دەزگای هەرمانی خستە ڕوو:

سەردانا دكتورێت ئەلمانی بدیتنا هەرمان ئەڤ خالێت خارێ لێكەفتنەڤە:

1/ چێبوینا كەنالەكێ بەردەوام ناڤبەرا بەیتەرا كوردستانێ و تاقیگەهێت پێشكەفتی تایبەت ڤایروس ناسی ل ولاتی لمانیا ئەویش ل رێكا دەزگایێ هەرمان و ئەكادیمیا مونیخێ بۆ ئاژەلێت كیڤی . بڤێ چەندێ هەرگاڤا بەیتەرا كوردستانێ بڤێت و ب پێدڤی بزانیت دێشێت ل رێكا هەرمان نمونێت پشكنینێت خو ڕەوانەی ئەلمانیا بكەت و بەرسڤا خوش وەرگێریتەڤە .

2/ رێنومایەكا پاش بوی بو چەوانیا چێكرنا پەیوەندیان دگەل چەند سەنتەرێت جیهانی ل وارێ ژینگەپارێزی و ئاژەلێت كیڤی كو هەتا نوكە وەكی دیار رەوشا ژینگەهێ كوردستانێ لڤان ناوەندێت جیهانی نەهاتیە توماركرن ئەو ناوەندیش ئەڤەنە.

1- (otl) office international information

2- (tucn) international union conservation of natural

3- Unsco

3/ دەرفەتەك چێبوینا ئەكادیمیا مونیخێ كو ل ئاست راگەهاندنا ئەلمانی هەولدەن بۆ چێكرنا فیلمەكا دیكومێنتاری ل سەر كیڤیێت دەڤەرا بارزان كوردستانێ ئەویش ل رێكا ناوەندێ تێلەڤزیونا باڤاریا ل مونیخ و كو ل دەمەكێ نزیكدا هەڤدیتنێت مە دێ دگەل رێڤەبەرێ ناوەندا تلەڤزیونا باڤار هێتە دەست پێكرن بو ڤێ مەرەمێ.

4/ ل ئەنجامێ لێكولینێت دكتورێت ئەلمانی ئەم زێدەتر ل كارێ رادەست و درستێ حكومەتا هەرێما كوردستانێ تایبەت لایەنێ كشتوكال و بەیتەری ئەویش ل سەر بنەمایێ ڤێ راپورتێ كو دبێژیت ئەڤ ڤایروسا كو تویشی ئاژەلێت كیڤی هاتی د حیوانێت خومالیدا ئەوێت نمونە لێ هاتیە وەرگرتن و هاتیە كوتان هاتیە پشت راست بوین لەوا پێشنیار دكەن ئەو جۆرە واكسن كو ژلایێ بەیتەرێڤە هاتیە بكارئینان دووبارە سالانە بهێتەبكاربرن.

5/ ب گشتی دەرگەهەك بو مە و واتە لایەنێت پەیوەندیدارێت بوارێت ژینگەپارێزی دهێتە ڤەكرن لبارا ناساندن و پاراستنا ژینگەپارێزی ب رەنكەكێ ستانداردوو پروفشنال ل شارەزایی و ئەزمونا ڤێ ئەكادیمیێ مفایێ وەرگرین هەروەها ئامادەنە ئەگەر حكومەتا هەرێما كوردستانێ بخوازیت بۆ راهێنانا كادرێت پسپور ل رێكا خولێدا تایبەت بۆ پتر شارەزابوین لوارێ ئاژەلێت كیڤی.

لە كۆتایشدا سوپاسی بەرێز قایمەقایمی قەزای مێرگەسوری كرد بو پالپشتی و پشتگیری و هەولەكانی هەرمان و لایەنەكانی تر بۆ چارەسەركردنی پرسی نەخوشی ئاژەلە كێوییەكان .

 

 

 

پاشان بەرێز (محمد صدیق بارزانی) خوێندنەوەیەكی كورت لە سەر تەوەری گردبوونەوەكە واتە ( بەرەو ناساندن و پاراستنی ژینگەی كوردستان بە پێی ستانداردی جیهانی) پێشكەش كرد و تیشكی خستە سەر هۆكارەكانی سەرهەلدانی نەخوشی (PPR) بەپێی پشكنینەكانی تیمی پزیشكی ئەلمانی و هەروەها ئاماژەی بە پێشنیار و راسپاردەكانی ئەو تیمە پزیشكیە كرد . بە پێی ئەو راسپاردانە زور گرنگە كە ژینگە و سروشتی كێویەكان دەستكاری نەكرێت بە تایبەتی لە رووی خواردن و خواردنەوەیان، ئەوان لە سەر ئەو باوەرەن كە تاكو بكرێت بە بێ دەستكاری بهێڵدرێتە وە، یا خود ئەگەر كرا بەپێی پێوەرە زانستیەكان بن.

دواتر دەرگای پرسیار و زیادكردن و تیبێنیەكان و پێشنیارەكان كرایەوە و زۆربەی ئامادەبووان تیبێنی و راو سەرنجی خۆیان لە سەر تەوەری گردبوونەوەكە خستیانە ڕوو بۆ ماوەی یەك كاتژمێر گەنگەشە لە سەر تەوەرەكە كرا. پاشان لێژنەیەكی بالا بۆ ئامادەكردنی راپورتی كۆتایی و راسپاردە و پێشنیارەكان و ئەنجامی گردبوونەوەكە پێك هات كە ئەم بەرێزانە تێدا بەشدار بوون:

 

 

1- د. عباس علی عبدی.

2- د. الهام بترس تابو.

3- د. یوسف رەسول.

4- د. سلێمان تمر سعید.

5- ئەندازیار محمد صدیق بارزانی.

لە كوتاییشدا لەلایەن لێژنەی ناوبراوەوە ئەنجامی كوتایی خوێندرایەوە و تێبینی و سەرنجەكانی ئامادەبووان وەرگیران و لە سەر گشت خالەكان رێككەوتن و كۆتایی بە گردبوونەوەی دووەم هێنرا. ئەمەش دەقی خالەكانی ئەنجامی كوتایی یە:

1: هەبونی پلانێكی ستراتیژی بو چاكردن و پاراستنی ژینگە.

2: دروست كردنی فەرمانگەیەكی (مدیریت حفظ الشتال) پاراستنی(نسل) وەچە.

3:دانانی سەنتەری لێكولینەوە (بحث،ژینگە) بایودایورستیی.

4: گەران بە دوای سەرچاوەی ڤایروسەكە و چونیەتی توشبون بە دروستكردنی لیَژنەیەك لە حكومەتی هەرێمی كوردستان و هەماهەنگی كردن لەگەل لایەنە پەیوەندیدارەكانی توركیا.

5: سەرژمێری و وەرگرتنی ئاماری سامانی (ئاژەلی كێوی) و پێداویستیەكانی دابین بكرێت.

6: دانانی كورسێكی خویَندن لە زانكۆ تایبەت بە ئاژەلی كێوی.

7: لە ناوچەی قەردەاخ شوێنێكی لە بار هەیە بۆیە هەندێ ئاژەلی كێوی بگوازرێنەوە بۆ قۆپی قەردەاخ و لەڕاوكردنی بپارێزریَن.

8: تا بكرێت خۆمان لە دەستكاری ژینگە بپارێزین و ئەگەر دەستكاریش كرا بە پیێ پێوەری زانستی و بسپوری بێت بە تایبەتی لە ڕووی ئالیك و ئاو و سەرچاوەكانی خواردن و خواردنەوەی سروشتی.

9: دابینكردنی پارێزڤانیەكی یاسایی بۆ ئاژەلە كێویەكان بە دەركردنی یاسایێكی تایبەت . هەروەها ئەو سزا داراییانەی كە لە بەر سەرپێچی كردنی یاسای ژینگەیەوە وەردەگیرێت و لە سەر خەلكی دەسەپێنرێت برەكەی بچێتە سندوقی ژینگە و لە وێ خەرج بكرێت بو مەبەستی پاراستنی ژینگە.

10: دانانی بودجەیەكی تایبەت بو رێكخراوە ناحكومیەكان،كە لە بارەی ژینگەپارێزی كار دەكەن.

 

 

 

Share this post

 

 

 

لوگو لینک

Sarokayety Herem Webs site
krg Web site
perlaman web site site
kurdistan tv Web site
klawrojna Web site
payamner news Web site

ڕادیۆی هه‌رمان

په‌خشی ڕادیۆی هه‌رمان

له‌سه‌ر شه‌پۆلی FM

فریکوانسی 90.2 بۆ سنوری سۆران،ئاکرێ،به‌رده‌ ڕه‌ش

،هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری.

فریکوانسی 104.4 بۆ سنوری مێرگه‌سور ،ئامێدی

 

وێنه‌ی ژینگه‌

Developed by JoomVision.com

ده‌زگای هه‌رمان ده‌زگای هه‌رمان

ده‌زگای هه‌رمان ده‌زگای هه‌رمان

ده‌زگای هه‌رمان ده‌زگای هه‌رمان

ده‌زگای هه‌رمان ده‌زگای هه‌رمان

ده‌زگای هه‌رمان ده‌زگای هه‌رمان

ده‌زگای هه‌رمان ده‌زگای هه‌رمان

ده‌زگای هه‌رمان ده‌زگای هه‌رمان