| لبارا مە |
|
|
|
| ههرمان |
| پێنج شەممە, 02 ئەیلول 2010 18:07 |
|
پێناسەی دهزگای هەرمان : دەزگای هەرمان رێكخراوێكی ناحكومییە(N.G.O)لە 11/18/ 2002 بە مۆلەتی فەرمی ژمارە(8868)ی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ژێر ناونیشانی (سەنتەری روشنبیری بلێ ) دامەزرا و دواتر لە ئەنجامی بزاڤ و چالاكیەكانیدا گەشەی سەند و بە مۆلەتی ژمارە 1983ی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە پێ ی یاسای ژمارە (15)ی كومەلەكانی پەرلەمانی كوردستان بو بەدەزگا لە ژێر ناونیشانی (دەزگای هەرمان بۆ روشنبیری،راگەیاندن،لێكولینەوە). بارەگای سەرەكی لە پارێزگای هە ولێر/ دەڤەری بارزانە كە گەشەپێدانی كلتوری و دیموكراسی و یەكسانی و لێبوردەیی و هەروەها كاركردن لەپێناو هوشیاری كومەلایەتی، یاسایی، ژینگە پارێزی و مافی ئافرەت و منداڵان لەسەر بنەماكانی مافی مرووڤ لە ئامانجە گشتی و سەرەكیەكانیەتی .
· چونیەتی بیروكەی دامەزراندنی : كوردستان وولاتێكێ پارچەپارچە كراوە لەنێوان چوار وولاتدا، بە درێژایی مێژوو نەتەوەی كورد كە خاوەنی ئەم وولاتەیە و بەبوونی شارستانیەتێكی كۆنی خۆی لەسەر ئەم خاكە ژیاوە و هەروەها خاوەنی كلتور و مێژوویێكی تایبەت بەخویەتی. بۆیە بەردەوام لەلایەن ئەم وولاتانە هەولی تواندنەوەی كلتوری دراوە و لەسەر مال و مولك و حالی خۆیان دەربەدەر و نەفی كراون و مێژووش شاهدی ئەم ڕاستیەیە. لە سالی 1975 گەلی كورد لە پارچەی باشووری ژێر حوكمرانی دیكتاتوری بەعسی عێراق بە دڕندانەترین شێوە كەوتە بەرشالاوی ڕاگواستن و جینوساید كردن و تەعریب كردن كە لەئەنجامی ئەم سیاسەتە 4500 گوندی كوردستان و ێران كران و سەدان هەزار لە دانیشتوانەكانی بە زورە ملێ ڕاپێچی باشووری عێراق كردن و لە هەموو پێداویستیەكانی سەرەتای ژیان بێ بەش كردن لە دوایشدا بەشێوەیێكی سیستەماتیك 182000 هاولاتی كورد جینوساید كران بەلام دوای جەنگی كەنداو و ڕاپەرینی گەلی كورد لە سالی 1991 بەهاوكاری و پشتگیری وولاتانی هاوپەیمانی (ئەمریكا و ئەوروپا) خەلكی كورد توانی بگەرێتەوە سەر زێدی خۆیان و حكومەتێكی كوردی هەرێمی بەشێوازێكی دیموكراتیانە دابمەزرێنن . دواتر لە ئەنجامی سیاسەتی حكومەتی كوردی بەتایبەتی كابینەی چوار و پێنج بەسەروكایەتی بەرێز كاك نێچیر ڤان بارزانی لە پێناو دامەزراندنی كومە لگایێكی مەدەنی زەمینە سازكرا كەوا چین و توێژەكانی كومەل بتوانن بە شێوەیێكی دیموكراتیانە گوزارشت لە رەئی و ویستی خویان بكە ن و ئارەزومەندانە كومەلە و رێكخراو دابمەزرێنن . ئەوە بوو كومەلێك گەنجی دەڤەری بارزانیش لە سالی 2002بە سەرپەرشتی (فاخرعلی عارف) و نیابەتی (مبەشەرحسن حدو)هەستان بە دامە زراندنی سە نتە رێكی روشنبیری بەناوی سەنتەری روشنبیری بلێ . ئە م سەنتەرە توانی لە 31/1/2003بەفەرمی دەست بەكاری خۆی بكات و لە ماوەیێكی زوركورتدا توانی چالاكی روشنبیری جور بە جور ئەنجام بدات و خەلكێكی زۆر لە دەوری خۆی كۆ بكاتەوە بە تایبەتی كچ وكوڕی گە نجی نوێخواز، هەر لەئە نجامی بزاڤی بەردەوام ئەم سە نتەرە گەشەی سە ند و لە سالی 2006بو بە دەزگا بە ناونیشانی (دەزگای هەرمان) بو رۆشنبیری و ڕاگە یاندن و لێكولینەوە .
هەیكەلی دەزگا : ------------ بە پێ ی مادەی (5) لە بەشی چوارەمی پەیرەوی ناوخوی دە زگا، دەزگا بەرێوەدەبردرێت لە لایەن دەستەیەك بەناوی دەستەی بەرێوەبەر و هەروەها ئەنجومەنێكی كارگێری كە پێك دێت لەسەرۆكی بەشەكانی دەزگا ئەویش 6كەسن كە مافپەروەر (فاخر علی عارف) وەكو بەرێوەبەری گشتی دەزگا سەر پەرشتی دەكات. زێدەباری سەرپەرشتی كردنی گشت كار و بارەكانی دەزگا و بە تایبەتی سیاسەت رێژی و دارشتنی بیروكەی گشت بەرنامەكانی دەزگا بە هاوكاری هەڤالانی خۆی، راستەوخۆش چاودێری و سەرپەرشتی كاروباری بەشەكانی دەزگا دەكات .
·بەشەكانی دەزگا : -------------- 1- بە شی روشنبیری و جینوساید 2- بەشی پەیوەندی ودارایی 3- بەشی ئەرشیف و ڕاگەیاندن 4- بەشی رادیو 5- بەشی تەلەفزیون 6-بەشی مالپەر 7- بە شی هونەرو مندالان 8- بەشی كارگێری (ئیدارە)
·بەشی روشنبیری و جینوساید : ئەم بەشە كە لە لایەن بەرێزمبەشر حەسەن حەدو ئەندامی دەستەی بەرێوەبەرایەتی بەرێوە دەچێت بۆ مەبەستی هوشیاری كومەلایەتی ویاسایی وگەشەپێدانی كلتوری دیموكراسی لەسەر بنەماكانی مافی مروڤ و پێگەیاندنی نەوەی نوێ بەردەوام كور و سمینار و وورك شوپ و خولی تایبەت ئەنجام داوە و دەدات هەروەها دەزگاكەمان لە چوارچێوەی چالاكیەكانی خۆیدا لە پێناو بە جیهانیكردنی پرسی جینوسایدی دژی كوردستان،گرنگییەكی یەكجار زوری بەم بوارە داوە و بو ئەم مەبەستەش بەشێكی سەرەكی دەزگاكەمان بە ناوی بەشی جینوساید دامەزراوە لە سەر دوو ئاستی ناوخۆ و دەرەوەی كوردستاندا كار دەكات بەم شێوەیە:
لە سەر ئاستی ناوخو َ: هەر لە سەرەتای كاری رێكخراوەیی و مەدەنیماندا لە رێگای كۆكردنەوەی بەلگەنامەكان و كردنەوەی پیشانگای وێنە و ناونیشانی ئەنفالكراوەكانی ناوچەی بارزان لە شارەكانی كوردستان و هەروەها سازكردنی كور و سمینار لە سالروژی شالاوەكانی ئەنفالی كوردستان هەولماندا بو یادكردنەوەی قوربانیان و بلاو كردنەوەی هوشیاری یاسایی و كومەلایەتی و گیانی بەرپرسیارەتی نەتەوەیی و نیشتیمانی و مروڤی لە هەمبەر ئەم پرسە گەورەیەدا.دواتریش لە درێژەی چالاكیەكان و گەشەكردنی كاری رێكخراوەییدا و لە دوای دامەزراندنی دەزگای هەرمان،بەشێكی سەرەكی لە دەزگاكەمان تەرخانكرا بۆ پرسی جینوساید و دەستمان كرد بە دروستكردنی پەیوەندی بە هێز لە گەل رێكخراوەكانی مەدەنی و جەماوەری لە هەر سێ پارێزگای هەرێمی كوردستان كە لەم بوارەدا كار دەكەن و ئێستاش ئەندامی كارای كەمپینی بە جیهانیكردنی جینوسایدی كوردستانین كە لە (12)رێكخراو پێك دێت.هەروەها ئەندامی فیدراسیونی رێكخراوەكانی داكوكی كردن لە مافی كەسوكاری شەهیدانی جینوسایدین ئەویش لە ( 15 ) رێكخراو پێك دێت ·لە سەر ئاستی دەرەوە: بو مەبەستی پەیوەندیكردن بە رێكخراوەكانی نێودەولەتی و مافی مروڤ و رێكخراوەكانی مەدەنی(NGO)و سەنتەرە گرنگەكانی نێودەولەتی و دروستكردنی لوبی بە هێز لە دەرەوەی ولات،بە هاوكاری كەسایەتی ئەكادیمی و دلسوز و نیشتیمانپەروەری گەلەكەمان بەرێز (پرۆفسور.د.هەڤال میرو )لە سالی(2009)لقێكمان بە ناوی لقی هەرمان لە ئەلمانیا و ئەوروپا دامەزراند و دواتریش بە شێوەیەكی فەرمی و بە پێی یاسای رێكخراوەكانی نا حكومی لە لایەن وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە مولەتی ژمارە(24007)ی(3/12/2009)پێ بەخشرا.شایانی باسە لقی ناوبراو لە لایەن بەرێز( پرۆفسور.د.هەڤال میرو)بەرێوە دەبردرێت و بەرێز خاتوو (د.شرین خەلیل كوردی)وەك بەرپرسی دوسیەی مافی مروڤ لەم لقەدا كار دەكات و ئەندامی دەستەی كارگێری لقی هەرمانە.هەروەها زیاتر لە (25)كەسایەتی كوردستانی و بیانی ئەكادیمی و زانستی و پسپور لە بوارەكانی یاسا نێودەولەتیەكان و مافپەروەر و مافناس و پارێزەر و شارەزا لە پەیوەندییە نێو دەولەتیەكان ئەندامی لقی هەرمانن. كاری ئەم لقە دروستكردنی پەیوەندی كلتوری و روشنبیری و زانستییە لە نێوان گەلی كوردستان و گەلانی تری جیهان و هەروەها سەرەكیترین كاری لقی ناوبراو كار كردنە لە پێناو بە جیهانیكردنی جینوسایدی كوردستان.كە لەم پێناوەشدا چەندین دیراسەی زانستی و ئەكادیمی لە سەر قوربانیەكانی گەلەكەمان پێشكەشی رای گشتی جیهانی و رێكخراوەكانی نێودەولەتی و ولاتەكانیان كردووە و پەیوەندی گرنگ و نزیكیان لە گەل چەندین رێكخراو و ناوەندە گرنگەكانی جیهانییان دروست كردووە وەكو(پەرلەمانی یەكێتی ئەوروپا،سەنتەری نێو دەولەتی جینوساید، سەنتەری تاوانەكانی نێو دەولەتی، فراكسیونی چەپ linke parti لە پەرلەمانی ئەلمانیا،فراكسیونی spd (كەسەك) لە پەرلەمانی ئەلمانیا و چەندین رێكخراوی تر لە پێناو بە جیهانیكردنی ئەم پرسە گرنگەدا.
· بەشی پەیوەندی و دارایی: ئەم بەشە كە لە لایەن بەرێزسەبیح عزەت ئەندامی دەستەی بەرێوەبەرایەتی بەرێوەدەبردرێت ؛ هەلدەستێ بە رێكخستنی پەیوەندیەكانی دەرەوەی دەزگا بە گشتی و رێكخستنی پەیوەندی لە گەل رێكخراو و كومەلەكان و بەرێوەبردنی داهات و خەرجیەكانی دەزگا بە گشتی.
· بەشی مندالان وهونەر: ئەم بەشە لەلایەن هونەرمەند حسێن حەسەن ئەحمەد بەرێوە دەچێت و یەكێكە لە بەشە گرنگەكانی دەزگاكەمان كە هەر لەسەرەتاوە بو مەبەستی بنیاتنانی ئایندە گرنگی زورمان داوە بە مافی مندالان بویە گوڤارێكی رەنگاو رەنگی مندالان بە ناوی زریموك مانگانە دەردەكەوێت هەتا وەكو ئێستا 34 ژمارە لەم گوڤارە دەرچووە و لە سەرانسەری كوردستان بلاو دەكەینەوە كە مانگانە بە تیراژی 1000 دانەیە. كە بەرێز (مبەشەر حسن حدو) سەرنوسەریەتی و هەروەها سەرباری ئەنجامدانی چالاكی تری جورا و جوری مندالان وە ئامادەكردنی بەرنامەی مندالان لە رادیۆی هەرمان و TVهەرمان . هەروەها گرینگی دان بە بواری هونەر لە هەموو بوارێكەوە و ئەنجامدانی چالاكی جوراوجوری هونەری وەكو كردنەوەی پیشانگاو سازدانی ئاهەنگی موسیقاو جەماوەری
.· بەشی ئەرشیڤ و ڕاگەیاندن: گشت دیكومێنت و بەلگەكانی دەزگا و بەرهەمەكانی رادیو و TV لەم بەشەدا ئەرشیڤ دەكرێن و دەپارێزرێن بە پێ ی پێویست و هەماهەنگی لە گەل بەشەكانی دیكەی دەزگا سود لە ئەرشیڤی گشتی دەبیندرێت و سەرپەرشتی ڕاگەیاندنی ناوخۆی دەزگا دەكات.ئەم بەشە لە لایەن كاك (ئەختیار قۆرتاس )ئەندامی دەستەی كارگێری بەرێوە دەچێت. · بەشی رادیو : رادیوی هەرمان یەكێكە لە كاریگەرترین ئامێری راگەیاندن كە لە ئەنجامی كار و چالاكی سەنتەرەكەمان توانیومانە وەكو پێنگاڤ و دەستكەوتێكی تازە بۆ خەلكێكی ستەملێكراوی وەكو خەلكی دەڤەری بارزان كە لە سالی 1975 وە ( 100% )لەسەر خاك و زێدی خۆیان ئاوارە و دەربەدەر بونە و 8000 نێرینە لەسالی 1983 بە دەست رژێمی بەعس جینوساید كراون دابمەزرێنین. ئەم رادیو یە روژانە 10 كاتژمێر بەخشی خۆی بو سنورێكی زور بەر فراوان لە پارێزگای هەولێر لەسەر شەپولیFM فرێكوانسەكانی( 4، 104 و 2،90 ) بلاو دەكاتەوە،توانیویەتی بەم رێگەیە ببێتە سەكویەكی ئازاد بو دەربرینی خەلك بەبێ جیاوازی بە شێوەیەكی سەربەست و هەروەها ببێتە پردێك لە نێوان دەسەلات و خەلك و خەلك خۆی بەگشتی. بەتایبەتی رادیوكەمان توانی ببێتە باشترین رێگە بو دەربڕینی ئازادی و گەیشتنی پەیامی ئافرەت بو چەسپاندنی مافی یەكسانی نێوان ڕەگەزەكان كە روژانە بە شێوەیێكی مام ناوەندی 40 -50 كەس لە بەرنا مەكانی زیندوو راستەوخۆ بەشداری دەكەن كە خوشبەختانە زورینەی بەشدار بووان ئافرەتن. پەیامی ئەم رادیویەش لەپێناو گەشەپێدانی كلتور ی و دیموكراسی لەسەر بنەمای مافەكانی مرۆڤ و لە پێناو هوشیاری كومەلایەتی، پەروەردەیی، تەندروستی، یاسایی، دەرونی، هتد...........ئەم رادیویە لەلایەن كومەلێك گەنچ كە هەر هەموویان كەس وكاری جینوساید كراوی بارزانین بەرێوەدەچێت و خاتوو (بهار جمیل سعید) ئەندامی دەستەی كارگێری دەزگا بەرێوە دەبات .
· بەشی تەلەفزیون : كەنالی ناوخۆی هەرمان TVیەكێكی ترە لە بەرهەمی كار و چالاكی دەزگای هەرمان، ئەم كەنالە لە21/3/2009بەشێوەیەكی ئەزمونی دەستی بەكارەكانی كرد.كە بە پشت بەستن بە ئیرادەی كاری خەباتكارانی هەرمان وەكو ئامێرێكی تری راگەیاندن بەشێوەیەكی خوبەخشانە لەلایەن كومەلە گەنجێكی سەر بە دەزگاكەمان بەرێوە دەبرێت .شەوانە 3 كاتژمێر بەرنامەی هەیە، بەتایبەتی لە پێناو گەشانەوەی بواری هونەر و وەرزش بەرنامەكانی بلاو دەكاتەوە،ئەمەش نوێترین ئەزمون بو كە كومەلە گەنجێك لە پێناو روشنبیركردنی خەلك بەرهەم بهێنن. پەخشی ئەم تەلەفزیونە شاروچكەی بلێ و بارزان و گوندەكانی دەوروبەری دەگرێتەوە كە لەلا یەن ئەندامی دەستەی كارگێری دەزگا خاتوو (سانازحسێن حكیم) بەرێوە دەبردرێت.
· بەشی مالپەر: بوبلاوكردنەوەی چالاكیەكان و هەروەها بلاوكردنەوەی بەرهەمی نوسەران و هەلگرتنی ئەرشیف و مالپەری هەرمان وەكو روژنامەیەكی ئەلیكترونی روژانە بلاو دەبێتەوە كە ئەمە لەلایەن (علی فاخرعلی) ئەندامی دەستەی كارگێری بەرێوەدەبردرێت، بە ناونیشانی www.d-herman.com
·بەشی كارگێری : ئەركی ئەم بەشە بریتییە لە رێكخستنی گشت كاروباری كارگێری و دیاركردنی كات و چاودێریكردن و دابینكردنی پێداویستییەكان و ئامادەكاریكردن بۆ ئەنجامدانی چالاكییەكانی دەزگا و پاك وخاوێنی و هێنان و بردنی كارمەندان و كارە تەكنیكیەكان و خزمەتگوزارییەكان . ئەم بەشە لە لایەن ئەندامی دەستەی كارگێری ( زكری پیرو علی ) بەرێوەدەبرێت .
|
| LAST_UPDATED2 |















































