بەردەوامی خولی مۆزیك لە ناحیەی بارزان پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
هه‌رمان   
یەک شەممە, 18 ئەیلول 2011 10:37

 

 

سازدانی خول و بەشداربونی لاوان لە خولە جیاجیاكان هەمیشە دەرفەتێكی باشن بۆ خزمەت كردنی بە كۆمەلگاو گەیشتنی لاوان بە ئارەزو و خواستی خۆیان جالە هەر بوارێك بێت بەلام گرنگی ئەم باسەشی لەوە دایە كە هۆكاری هەرە گرنگ بۆ گەیشتنی لاوان بە ئارەزووەكانیان بونی لایە نێكە بۆ كار ئاسانی و ئەنجامدانی ئەم خولانە بۆ خولخوازان و فێرخوازانی جیاجیا، تیپی هونەری بارزان یەكێكە لەم لایەنە چالاكانەی كە هەستاوە بەكردنەوەی چەند خولێكی موزیكی پێشكەوتو لە ناحیەی بارزان لە سەردەستی مامۆستای شارەزاو لێهاتوی هونەری مامۆستا سمیر زاخۆی بۆیە بە پێویستمان زانی ئەم راپۆرتە سەبارەت بە چۆنیەتی بە رێوەچوونی خولەكە بخەینە بەردیدی خوێنەری بەرێز.

 

 

مامۆستا سمیر زاخۆی گوتی

سەرەتا بە خێرهاتنی بەرێزتان دەكەم بەراستی هاتنی من ئەمسال بو ناوچەی بارزان بەردەوامی دانە بە خولی سالی پار چونكە من پاریش ماوەی 3 مانگ خولێكم لەم ناوچە ئەنجامدا لێرەدا دەبێ سوپاسی كاك ئەمیر زورەگفانی بكەم وەكو بەرپرسی تیپی هونەری بارزان چونكە هاتنی من و ئەنجامدانی خولەكانم لە ئەستۆی جنابیانە،ئەو بەم خولانە هەستاوە ئێمەش بە بەشداری ژمارەیەك لاوی كچ و كوری فێرخوازی ئارەزومەند لە بواری هونەری كارەكانمان ئەنجام دەدەین بەراستی هاتنی ئەم سالە لە سەر گرێبەستێكە بۆ ماوەی زیاتر لە 3 سال بۆ ئەوەی بتوانین لەم ماوەیەدا چەند تیپێكی هونەری یان بلێین مۆزیكی باش بەرهەم بینین . خولەكانمان ئێستا دوو خولن خولێك لە شارۆچكەی بلێ ئەویتر لە ئالكان كە ماوەی خولەكانم رۆژانە لە 2تا 3 كاتژمێر بەرێوە دەچێت زۆر جاریش پێویست دەكات زیاتر بێت .

بەلام تەنها كارەكانی ئێمەش تایبەت نابێت بە فێركردنی مۆزیك بەلكو لەم ماوەیەدا هەولدەدەین بۆ دەرخستن ئەم لاوانەش كە دەنگی گونجاویان هەیە بۆ گۆرانی گوتنی هەولیان بۆ دەدەین كە وەكو هونەرمەند بناسێنین لەروی مۆزیكیەوەش ئێمە هەندێ كەموكوریمان هەیە دەتوانم بلێم خولەكەمان بە گشتی فێركردنی زۆربەی ئامێرەكانە بەلام وەكو گوتم هەندێ ئامێرمان كەمە ئەویش تیپی هونەری بەردەوامە لە هەولدان بۆ پەیدا كردنی جا لە هەر لایەنێك بێت . لە كۆتایدا سوپاستان دەكەم بۆ گەیاندنی پەیاممان كەكارێكی گەورە و خزمەتێكی بەرچاوە بۆ لایەنە ئەنجامدەرانی كارە جیاجیاكان.

 

 

قوتابی بەشداربوی خولەكە ( قاسم تەحسین ) گوتی

پێش هەر تشتەكی سوپاسی تیپی هونەری و مامۆستاكەمان سمیر زاخوێ دەكەم كە ئەم خولەیان بۆ ئەنجامداینە چونكە بەراستی ئەمە حەز و ئارەزویەكی من بوو گەیشتمە ئارەزوەكەم من پاریش ماوەی 3 مانگ بەشداری خولەكە بوم هەندێك شتی باشی فێربوم وەبەردەوامیش دەبم تا بە تەواوی بتوانم ببم بە یەكێك لە ئەندامانی باشی تیمەكەمان .

 

 

بەشداربوێكی تر بە ناوی (شهرام علی تەها) گوتی

من هیوایەتم فێربونی مۆزیك بوە من پێشتر هیچم لە بواری مۆزیك نەدەزانی بەلام لەگەل بەشداری بونم لەم خولە توانیمە تا چەندێك فێری بواری مۆزیكی ببم من هیوایەتم فێربونی ئامێری چەلۆیە بەلام بەداخەوە ئەم ئامێرەمان نیە هیوادارم بۆمان دابین بكەن بۆ ئەوەی بتوانم زیاتر بگەمە ئارەزووەكانم و ببم بە هونەرمەندێكی باش بۆ گەل و خاكم.

 

 

لە كۆتایدا قوتابی (عیسا ) گوتی

من ئارەزووم فێربونی ئالەتی كەمانچەیە وە كەمێكیش فێربومە بە هیمەتی مامۆستاكەمان وەسۆزم داوە تا دواسات لەگەل مۆزیك بژیم و ببم بە هونەرمەندێك لە بواری مۆزیك و گۆرانی گوتنیشدا چونكە تاكە ئارەزوومە لە ژیان، سوپاسی تیپی هونەری بارزان دەكەم كە ئەم دەرفەتەی بۆ ئێمە رەخساندوە.

Share this post

 

 

 

لوگو لینک

Sarokayety Herem Webs site
krg Web site
perlaman web site site
kurdistan tv Web site
klawrojna Web site
payamner news Web site

ڕادیۆی هه‌رمان

په‌خشی ڕادیۆی هه‌رمان

له‌سه‌ر شه‌پۆلی FM

فریکوانسی 90.2 بۆ سنوری سۆران،ئاکرێ،به‌رده‌ ڕه‌ش

،هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری.

فریکوانسی 104.4 بۆ سنوری مێرگه‌سور ،ئامێدی

 

وێنه‌ی ژینگه‌

Developed by JoomVision.com

ده‌زگای هه‌رمان ده‌زگای هه‌رمان

ده‌زگای هه‌رمان ده‌زگای هه‌رمان

ده‌زگای هه‌رمان ده‌زگای هه‌رمان

ده‌زگای هه‌رمان ده‌زگای هه‌رمان

ده‌زگای هه‌رمان ده‌زگای هه‌رمان

ده‌زگای هه‌رمان ده‌زگای هه‌رمان

ده‌زگای هه‌رمان ده‌زگای هه‌رمان